Ahmed Qadir Balkhayi

Ahmed Qadir Balkhayi This is the official page of Ahmed Qadir Balkhayi. He is an Architect and PhD student in Architecture at University of Sulaimani.

هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوە لە کاتی گواستنەوە و بەتاڵکردنی سووتەمەنیدانوسینی: ئومێد بەرزنجیوەک بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و...
19/08/2026

هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوە لە کاتی گواستنەوە و بەتاڵکردنی سووتەمەنیدا

نوسینی: ئومێد بەرزنجی

وەک بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و ئەرکی ئەندازیاریمان، بە پێویستی دەزانین تیشک بخەینە سەر هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوە لە کاتی گواستنەوە و بەتاڵکردنی سووتەمەنیدا، کە ئەویش دیاردەی "کارەبای ستاتیک" (Static Electricity)یە.

کارەبای ستاتیک چۆن دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە؟
لە کاتی جوڵەی بەنزین لە ناو سۆندە و بۆڕییەکاندا، لێکخشاندنی سووتەمەنی بە دیواری لولەکاندا بارگەی کارەبایی دروست دەکات. ئەگەر ئەم بارگانە بە ڕێگەی بەزەوی گەیاندن (Earthing) بەتاڵ نەکرێنەوە، بە شێوەی بروسکە ( سپارکی کارەبایی) دەپەڕنەوە و لەگەڵ هەڵمی بەنزین لە هەوادا ڕاستەوخۆ دەبنە هۆی تەقینەوە.

پێنج ڕێکاری سەرەکیی سەلامەتی بۆ ڕێگری لە کارەساتی بەتاڵکردنی سووتەمەنی بەپێی پێوەرە جیهانییەکان (وەک NFPA 30 و NFPA 77)، جێبەجێکردنی ئەم مەرجانەی خوارەوە بۆ ڕێگری لەسپارکی کارەبایی زەرورییە::
١.بەستنی کێبڵی بەزەوی گەیاندن (Earthing): پێش بەستنی سۆندە و کردنەوەی قوفڵەکان، دەبێت کێبڵی بەزەوی گەیاندن ڕاستەوخۆ بە تانکەرەکەوە ببەسترێت بۆ بەتاڵکردنەوەی بارگە ستاتیکەکان.
٢.بەستنەوەی هاوسەنگ (Bonding): بەستنەوەی کێبڵی بەزەوی گەیاندن لە نێوان تانکەرەکە و بۆڕیی زەوییەکە بۆ یەکسانکردنی ڤۆڵتیە. واتە هەموو بەشە فلزییەکان کە دەکرێت جیاوازی ڤۆڵتیە یان هەبێت، بە یەک خاڵی زەوی هاوبەشەوە پەیوەست بکرێن.لە کۆگای بەنزیندا، بۆ نموونە:
• تانکی بەنزین
• تانکەری هێنانی بەنزین
• پەمپ
• پایپە فلزییەکان
• خرطوم
• نۆزڵی پڕکردنەوە
• بەشی فلزیی سیستەمی پڕکردنەوە
دەبێت electrically bonded بن.چونکە
کاتێک بەنزین لە ناو خرطوم یان بۆری دەڕوات، بەهۆی لێکخشاندن friction ـەوە دەتوانێت کارەبای ستاتیک دروست ببێت.

ئەگەر تانک و تانکەری بەنزین یان نۆزڵ لە هەمان potential نەبن، دەتوانێت جیاوازی ڤۆڵتيه دروست بێت.
بۆ نموونە:
تانکی سفر ڤۆڵت
تانکەر ٥٠٠٠ ڤۆڵت
لە کاتی نزیککردنەوە یان پەیوەستکردنی خرطوم و نۆزڵ ئەم جیاوازییە دەتوانێت ببێتە سپارک و بروسکەی کارەبایی.
٣.پشکنینی بەردەوامی سیستمی بە زەویگەیاندن :
دڵنیابوونەوە لەوەی بەرگری سیستەمی بەزەوی گەیاندنەکە لە ١٠ ئۆم زیاتر نەبێت و بە شێوەیەکی خولیی بپشکنرێت.
٤. ڕاگرتنی بۆ ماوەی ٢ بۆ ٣ خولەک: دوای کۆتایی هاتنی بەتاڵکردنەکە، دەبێت ٢ تا ٣ خولەک چاوەڕێ بکرێت و پاشان سۆندە و کەیبڵەکان لێبکرێنەوە.
٥.ڕێگری لە سەرچاوەی گڕگرتن: پێویستە تەواوی پێکهاتە کارەباییەکان، سویچەکان و ڕووناكکەرەوەکانی ناوچەی بەتاڵکردنەکە (Zone 0 / Zone 1) خاوەن بڕوانامەی Ex-proof بن و لەگەڵ پێوەرەکانی ATEX / IECEx بگونجێن.
هەروەها دوورخستنەوەی مۆبایل، گڵۆپ و ئامێری کارەبایی ئاسایی (ناپارێزراو لە تەقینەوە Ex-Proof) لە ناوچەی بەتاڵکردنەکە.

سەرنجێکی تەلارسازی لەسەر مزگەوتی بارزانیئەم مزگەوتە بەم قەبارەیە دەچێتە پۆلێنی مزگەوتی نیشتیمانی (نەشناڵ مۆسک) کە لە زۆر...
21/06/2026

سەرنجێکی تەلارسازی لەسەر مزگەوتی بارزانی

ئەم مزگەوتە بەم قەبارەیە دەچێتە پۆلێنی مزگەوتی نیشتیمانی (نەشناڵ مۆسک) کە لە زۆرێک لە وڵاتە ئیسلامیەکاندا کراوە و زۆرتر وەک هێمایەکی ئایینی (سیمبۆلیک) لەو وڵاتە دەردەکەوێت. ئەم پڕۆژەیە جێگای دەستخۆشیە لە لایەن زۆرینەی کوردی موسڵمانەوە. بەڵام دیارە کە هێشتا زۆری ماوە تا وەک مزگەوتێکی نیشتیمانی گوزارشتێکی دروست لە کلتور و ژینگە و تەلارسازی کوردستان بکات.

وەک لە ڕاپۆرتەکاندا ئاماژەی پێدرا کە بیرۆکەی سەرەتایی ئەم مزگەوتە لە "ڕەشماڵی کوردی"ەوە وەرگیراوە. ئەوەی کە زانراوە ڕەشماڵ هی کولتوری کوردی نیە و زۆرتر گرێدراوە بە عەرەبە دەشتەکیەکانەوە. لە کوردستانیش بە زۆری جیپسیەکان (قەرەجەکان) بەکاریان هێناوە. کوردەکان بە زۆری خێڵە گەڕۆکەکان کە کاری ئاژەڵداریان دەکرد لە گەرمیان و کوێستان بەکاریان دەهێنا. بەڵام قەت نەبووە بە هێمایەک بۆ کلتور و شارستانیەتی کوردی، بەڵکو کورد بە شارستانیەتی جێگیر و خاوەن خانوی بەردین و گڵێن ناسراوە. بۆیە بەکارهێنانی ڕەشماڵ وەک بیرۆکەی سەرەکی بۆ دیزاینەکە کارێکی بەجێ نەبووە.

نەخشەکانی دابەشکردنی بەشەکانی مزگەوتەکە بڵاو نەکراونەتەوە، بۆیە تەنها قسە لەسەر شێوەی دەرەوەی مزگەوتەکە دەکەین. بە گشتی ڕوپۆشی مزگەوتەکە کاریگەرە بە ڕەوتە تەلارسازیە ڕۆژئاواییەکان بە بەکارهێنانی ڕوی نەرم و چەماوە بەڵام دیوارەکانی نەبوون بە بەشێک لە ڕووە چەماوەکان و بە قەوسی ئیسلامی ڕازێنراونەتەوە. ئەم دژیەکیە (پارادۆکس) نابێت بەو زەقیە لە وەها پڕۆژەیەکدا هەبێت. کارکردی حەوشە (سەحن)ی مزگەوتەکە لە شوێنی کۆبوونەوەی موسڵمانان و شوێنی نوێژکردنەوە گۆڕاوە بۆ ڕووبەری سەوزایی لە کاتێکدا هەموو مزگەوتەکە بەشێکە لە پڕۆژەیەکی گەورەتری پارک و دەریاچەیەکی دەستکرد. لە ڕوی ژینگەییشەوە هیچ ئاماژەیەک نابینرێت ڕەچاوی کەش و هەوا و ژینگەی هەولێری تیا کرا بێت.

لە ڕوی ڕێکخستنی ئاوەدانیەوە (ئێربەن)، ئەم مزگەوتە نیشتیمانیانە بەشێک نابن لە گەڕەکێک و بە تەواوی دادەبڕێن لە ئاوەدانی. تەنها بۆ بۆنەی تایبەت بە ئۆتۆمبێل سەردانیان دەکرێت. بۆیە ئەم ڕەخنەیە هەموو مزگەوتە نیشتیمانیەکان دەگرێتەوە لەگەڵ ئەو مزگەوتانەی کە لە ئاوەدانی و گەڕەکەکانەوە دورن.

لەم پڕۆژەیەدا ڕەچاوی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف نەکراوە کە لە چەند خاڵدا بڕیاری دابوو کە مزگەوتەکانی کوردستان بە خشت دروست بکرێن و منارەکانی بازنەیی بن و نەخشی کڵاو و جامانەیان تێدا بەکار بێت. هەرچەندە پێشتر سەرنجم لەسەر ئەم ڕێنماییانە هەبووە و بە باشم نەزانیون و زانستی نین، بەڵام لادانی ئەم مزگەوتە لەو ڕێنماییانە جێگای پرسیارە. ئایا مزگەوتی تریش دەتوانێت لەو ڕێنماییانە لا بدات؟

پێم وابێت ئەم دیزاینە لە قۆناغی سەرەتاییدایە، بۆیە دەکرێت دەوڵەمەند بکرێت بە سەرنج و تێبینی کەسانی پسپۆڕ.

تێبینی: بەشێک لە دیمەنە بڵاوکراوەکان بە زیرەکی دەستکرد کراون بە بێ ئەوەی بگونجێن لەگەڵ کۆی دیزاینەکەدا.

وێنەکان لە ئاڤا میدیاوە وەرگیراون.

Address

Sulaimaniya

Telephone

00964(0)7701981975

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Ahmed Qadir Balkhayi posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Ahmed Qadir Balkhayi:

Shortcuts

Share