08/10/2026
دیزاینی ناوەوە بۆ یەکێك لە ڤێلاکانی بەهەشتی شار لە سلێمانی
بەشی یەکەم - زۆنەکانی دانیشتن و نانخواردن و مەتبەخی سارد و گەرم
لە دیزاینی ئەم ڤێلایەدا ستایلێکی گەرمی هاوچەرخمان بەکارهێنا، بەڵام نەمان ویست سادەیی ببێتە هۆی ئەوەی فەزاکە بێ هەست و سارد بێت، هەوڵمانیا فۆڕمەکان پاک و کەم قەڕەباڵغ بن، بەڵام لە هەمان کاتدا بەهۆی ماتریاڵ، و ڕووناکی، قوڵایی و تایبەتمەندییەکی تایبەت بە شوێنەکە ببەخشین. دیوار و سەقف و ئەساسەکان بە تۆنەکانی بێجی و ئۆف وایت ڕووپۆش کراون ،تا وەک باگراوندێکی هێمن کار بکەن، کە هەستی ئارامی بە فەزا دەدات و ڕێگە بە ماتریاڵە سەرەکییەکان دەدات زیاتر خۆیان پیشان بدەن.قەوسی نەرم لە سەقف و ئەساسدا بۆ ئەوەیە ڕێکی و ڕەقی بەشەکانی تری ماڵەکە کەم کاتەوە، داری گوێز بە شێوەیەکی ستوونی بەکارهاتووە بۆ دەرخستنی بەرزی فەزا و زیادکردنی قوڵایی بە دیوارەکان. بەکارهێنانی بەردەوامی دارەکە لەسەر دیوارەکان هەوڵێکە بۆ ئەوەی ماتریاڵەکە ببێتە بەشێک لە تەلارسازیی فەزاکە، نەک تەنها کەرەستەیەکی دیکۆری. لە هەندێک شوێنی دیاریکراودا مەڕمەڕی سەوزی ئێمێڕاڵدمان بەکارهێناوە بۆ دروستکردنی جیاوازی و دەرخستنی جوانیی ماتریاڵەکانی تر، بە تایبەتی لەگەڵ داری گوێز، ئەم کۆنتراستە هەوڵێکە بۆ زیادکردنی دەوڵەمەندیی ماڵەکە، بەبێ ئەوەی کۆمپۆزیشەنەکە قورس و قەڕەباڵغ بێت.لە کۆتاییدا، کۆکردنەوەی ئەم پارچانە پێکەوە، زمانێکی یەکگرتووی بۆ ناوەوەی ڤێلاکە دروست دەکات، زمانێک کە لە نێوان سادەیی، گەرمی و دەوڵەمەندیی ماتریاڵدا هاوسەنگی دروست دەکات.