Nwenarayaty pshdary yakety andazyarany kurdistan

Nwenarayaty pshdary yakety andazyarany kurdistan لێپرسراوی نوێنه‌رایه‌تی : سلام حسین سلیمان
جێگری لێپرسراوی نوێنه‌رایه‌تی : سه‌ردار عبدالله‌ ملا

04/11/2025

ئاگاداری
ئاگاداری ئەندازیارە بەڕێزەکان دەکەین ڕۆژی شەممە بەرواری 2025/11/8 کاتژمێر 3 ی دوای نیوەڕۆ لە بینای نوێنەرایەتی ئامادە بن بۆ ڕاوێژ و گفتوگۆ کردن دەربارەی چەند بابەتێک تایبەت بەکاروباری ئەندازیاری

ئۆفيسى پێوه‌ر بۆ خزمه‌تگوزارى ئه‌ندازيارى و ئه‌كاديمى به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ   (BiM Academy) هه‌ڵده‌ستێت به‌ كردنه‌وه‌ى كۆ...
02/06/2024

ئۆفيسى پێوه‌ر بۆ خزمه‌تگوزارى ئه‌ندازيارى و ئه‌كاديمى به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ (BiM Academy) هه‌ڵده‌ستێت به‌ كردنه‌وه‌ى كۆرسێكى كردارى تايبه‌ت به‌ به‌رنامى (Revit ) به‌ هاوكارى يه‌كێتى ئه‌ندازيارانى كوردستان \ لقى ڕاپه‌ڕين له‌ هه‌ردوو شارى ڕانيه‌ و قه‌ڵادزێ.
بۆ بەشداری کردن لەم خوله‌ دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ناوتان تۆماربکەن:

https://forms.gle/krJdSDTrHe8qtggWA

كێ سوود له‌م كۆرسه‌ ده‌بينێت:
1. سه‌رجه‌م ئه‌ندازيارانى كه‌رتى گشتى و كه‌رتى تايبه‌ت كه‌ له‌بوارى مۆدێلينگدا كارده‌كه‌ن.
2. ئه‌و ئه‌ندازيارانه‌ى كارده‌كه‌ن له‌بوارى ( (Interior & Exterior Design

ميتۆردى كۆرسه‌كه‌:
کۆرسەکە به‌ شێوازى ڕووبەڕووە لە یەکێتی ئەندازیاران \لقی ڕاپەڕین – له‌ هه‌ردوو شاری ڕانیە و شارى قه‌ڵادزێ پێشکەشدەکرێت.
- بەشداربوو بە کرداری فێری بابەتەکان دەکرێت
- لە هەرکوێ بەشداربوو پرسیاری هەبوو وەڵام دەدرێتەوە

دوای کۆرسەکە بەشداربوو فێری چی دەبێت:
Planning
Section
3D Modeling
Rendering
Exterior design & Interior design
ماوه‌ى كۆرس:
- کۆرسەکە بۆ ماوه‌ى 6 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ دوو هه‌فته‌دا. ( هه‌فته‌ى 3 ڕۆژ)
- ڕۆژانە 3 کاتژمێرە
- بەروارى ده‌ستپێكردنى كۆرس (02/06/2024 ) .
ئاستى به‌شداربوو:
- پێویست ناکات بەشداربوو هیچ زانیارییەکی سەرەتایی هەبێت لەسەرRevit - بۆ ئەوەی بەشداربێت.
نرخی کۆرس:
- بۆ هەر بەشداربوویەک بڕی (145,000) هەزار دیناره‌.
- بۆ ئەندازیارانی دەرچووی دوای ساڵی 2014 ى دانه‌مه‌زراو داشکاندن به‌ ڕێژه‌ى له ‌( %30 ) ئەنجامدەدرێت.
بڕوانامه‌ى کۆرسه‌ :
- دوای تەواوکردنی کۆرسەکە بڕوانامەی بەشداریکردن دەدرێت بە بەشداربووان.
مه‌رجه‌كانى به‌شداريكردن :
- پێویستە بەشداربوو لاپتۆپ و پێداويستى تايبه‌تى خۆى پێبێت.
- هەموو کەسێک دەتوانێت بەشداربێت کە خواستی فێربوونی هەیە بۆ Revit
كۆرسه‌كه‌ ده‌گوترێته‌وه‌ له‌لايه‌ن :
• ئه‌ندازيار ئارام عوسمان ، ماسته‌ر له‌بوارى ستراكچه‌ر، ڕاهێنراوى له‌بوارى 3D Modeling له‌ وڵاتى ئێران.

 ئۆفیسی پێوەر بۆ خزمەتگوزاری ئەندازیاری و ئەکادیمی
 ناونیشان:
 ⁃ ئۆفیسی سلێمانی: ڕاپەڕین/ نزیک مزگەوتی بەختەوەری
 ئۆفیسی قەڵادزێ: ناو بازاڕ / بەرامبەر ھۆڵی فەقێ احمدی دارەشمانە.
 ژمارەی مۆبایل: 07507697374
 ئیمەیڵ : [email protected]

06/09/2023
ئاگاداریداوا لەسەرجەم ئەندازیاران لە ھەردوو کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت دەکەین کە بەشداربن لەو ورکشۆپەدا ،وە ئەو ئەندازیار...
24/10/2022

ئاگاداری
داوا لەسەرجەم ئەندازیاران لە ھەردوو کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت دەکەین کە بەشداربن لەو ورکشۆپەدا ،وە ئەو ئەندازیارانەی کە ھیچ ھەلێکی کاریان بۆ نەڕەخساوە دەتوانن بەشداربن و داواکاری بۆ پڕۆگرامەکە پێشکەش بکەن, ئەم پڕۆگرامە چەندان ھەلی بەشداری کردنی لە خۆگرتووە تایبەت بە ئەندازیاران.

29/06/2022

ئاگاداری
ئاگاداری ئەندازیاران دەکەین کە بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی ڕاپەڕین لەگەڵ بەشی بەڕێوەبردنی کار وڕک شۆپێک ساز دەکات لەژێر ئەم ناونیشانی خوارەوە :-

لیستی ناوی نوسینگە ئەندازیاریە مۆڵەت پێدراوەکان بۆ بەشەکانی [شارەستانی،تەلارسازی،کارەبای،میکانیکی]لەم لیستانەی خوارەوە ن...
06/02/2022

لیستی ناوی نوسینگە ئەندازیاریە مۆڵەت پێدراوەکان بۆ بەشەکانی [شارەستانی،تەلارسازی،کارەبای،میکانیکی]لەم لیستانەی خوارەوە ناویان هاتووە کە دەتوانن کاری ئاسایی و یاسایی خۆیان ئەنجام بدەن لە سنورەکە

دڵگرانین بەکۆچی دوایی ئەندازیار ( علی صاڵح ابراهیم ) کە ئەمڕۆ  لەزێی بچوکدا خنکا بەناوی یەکێتی ئەندازیان/ نوێنەرایەتی پش...
22/07/2021

دڵگرانین بەکۆچی دوایی ئەندازیار ( علی صاڵح ابراهیم ) کە ئەمڕۆ لەزێی بچوکدا خنکا بەناوی یەکێتی ئەندازیان/ نوێنەرایەتی پشدەر پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری بەڕێزیان و لەگەڵ تەواوی ئەندازیارانی پشدەر دەکەین خوای گەورە بەبەهەشتی خۆی شادی بکات

ناوی ئەندازیارانی ئەنجومەنی شارەوانیەکانی سنوری پشدەر١- ئاراز احمد همزە      سەرۆکایەتی شارەوانی قەڵادزێ٢- محمد عبداللە ...
31/08/2020

ناوی ئەندازیارانی ئەنجومەنی شارەوانیەکانی سنوری پشدەر
١- ئاراز احمد همزە سەرۆکایەتی شارەوانی قەڵادزێ
٢- محمد عبداللە وسوو. س.ش.هێرۆ
٣- عمر ڕسوڵ حسن. س.ش.ئیسێوە
٤- ابراهیم عبدالرحمن اسماعیل. س.ش.هەڵشۆ
٥- سەرباز محمد ممند. س.ش.ژاراوە
٦- صباح عمر سلێمان. س.ش.سەنگەسەر

بۆ سەرجەم ئەندازیارانی سنوری نوێنەرایەتی پشدەربابەت / پێکهێنانی ئەنجومەنی شارەوانییەکان  ئاماژە بە نوسراوی ئیدارەی ڕاپەڕ...
05/08/2020

بۆ سەرجەم ئەندازیارانی سنوری نوێنەرایەتی پشدەر
بابەت / پێکهێنانی ئەنجومەنی شارەوانییەکان

ئاماژە بە نوسراوی ئیدارەی ڕاپەڕین/نوسینگەی تایبەت ژمارە (١٩٩) لە ٢٠٢٠/٧/٢١ سەبارەت بە پێکهێنانی ئەنجومەنی شارەوانیەکان ؛ ئاگاداری گشت ئەندازیارانی سنوری نوێنەرایەتیمان دەکەین ئەوانەی ئارەزووی بوون بە ئەندامان هەیە لەم ئەنجومەنە لە سەرجەم شارەوانیەکانی سنوری پشدەر تکایە CV خۆتان پێشکەش بکەن بە نوێنەرایەتی پشدەر بەم مەرجانەی خوارەوە :-
١ - دانیشتوو یاخوود خەڵکی سنوری یەکێک لەم شارەوانیانە بێت چانسی زیاتری دەبێت بۆ وەرگرتن تەنها لەکاتی نەبونی ئەندازیار لەم سنورە بە ڕەچاو کردنی مەرجی ژمارە ٢
٢- نابێت پلەی ئەندازیارەکە لە پلەی ( کارا) کەمتر بێت وە چانسی زیاتر بۆ ئەوانەیە کە پلەکەیان لە سەرو پلەی کراوەیە.
٣- دەبێت ئەندام بێت لە یەکێتی ئەندازیاران / نوێنەرایەتی پشدەر وە هەویەی ئەندازیاری هەبێت.
٤- چانسی زیاتر بۆ ئەو ئەندازیارانەیە کە دانەمەزراون تەنها لەکاتی نەبوون و پێویست نەبێت.
٥- ئەندازیارێکی چالاک بێت و خاوەنی قسەو بڕیاری خۆی بێت لەم ئەنجومەنە و پاپەند بێت لەکاتی کۆبونەوەکان
٦- لە ئێستادا هیچ ئیمتیازێکی ماددیی نیە لەداهاتودا حکومەت خۆی بڕیاری لەسەر دەدات.
٤- دوا ڕۆژ بۆ وەرگرتنی CV ڕۆژی ٤ شەممەی داهاتوو دەبێت بەرواری ٢٠٢٠/٨/١٢ لە بینای نوێنەرایەتی پشدەر.

Address

Qaladze
Qala Diza
00964

Telephone

07704079426

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Nwenarayaty pshdary yakety andazyarany kurdistan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share