بەرێوبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای ھەولێر / ٢

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • بەرێوبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای ھەولێر / ٢
Directions Website

بەرێوبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای ھەولێر / ٢ وەزارەتی کارەبا
بەرێوبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر
بەرێوبەرایەتی دابەش کردنی کارەبای ھەولێر / ٢

سەردانی بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر/٢ بۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ    ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢...
14/09/2026

سەردانی بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر/٢ بۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ئەندازیار : ( کەمال عەساف ) ، بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر/٢، بە یاوەری بەرپرسی هۆبەکان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ یان کرد.
لە دیداری نێوانیاندا، شاندی میوان پیرۆزبایی گەرمی خۆیان ئاڕاستەی بەڕێز ئەندازیار : عبدللە شمس الدین عبدللە کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ، وە هیوای سەرکەوتنیان لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.
لای خۆشیانەوە، هەردوولا جەختیان لەسەر بەهێزکردنی ئاستی هەماهەنگی و کارکردنی بەکۆمەڵ لەنێوان هەردوو دامەزراوەدا کردەوە بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتییانی شاری هەولێر.

چاكسازیی لەتۆڕەكانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی نێوان هەولێر و دهۆك بەسەركەوتوویی جێبەجێ كراپاش جێبەجێكردنی كاری چاكسازیی لەسە...
12/09/2026

چاكسازیی لەتۆڕەكانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی
نێوان هەولێر و دهۆك بەسەركەوتوویی جێبەجێ كرا
پاش جێبەجێكردنی كاری چاكسازیی لەسەر تۆڕەكانی پاڵەپەستۆی بەرزی نێوان هەولێر و دهۆك، كە لەكاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تاكو 10ی بەیانی بەسەركەوتوویی پڕۆسەکە بەڕێوەچوو، بەتایبەتی دوای ئەوەی تیمە تەكنیكییەكانی وەزارەت توانییان تەواویی كاری چاكسازییەكە بۆ تۆڕەكان ئەنجام بدەن و توانای جێگیری تۆڕەكە و گواستنەوەی كارەبا بەرز بكەنەوە، بێ ئەوەی لەکاتی بەڕێوەچوونی کارەکە كاریگەریی لەسەر بڕینی كارەبای هاوبەشانی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ هەبێت .
وەزارەتی كارەبا
12ی ئەیلوولی 2026

هاوڵاتی بەرێز …  ئەمرۆ کۆتا رۆژی داشکاندنی لە 50% قەرزی کۆنی کارەبا یە ، بۆیە پەلە بکە لە دانی کرێکی کارەبا .
10/09/2026

هاوڵاتی بەرێز …
ئەمرۆ کۆتا رۆژی داشکاندنی لە 50% قەرزی کۆنی کارەبا یە ، بۆیە پەلە بکە لە دانی کرێکی کارەبا .

09/09/2026

تیمەکانی سەرپێچی لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر /٢ بەردەوامن لە هەڵمەتی بڕینی سەرپێچی لەسەر تۆڕی کارەبا. لە هەر شوێنێک بەکارهێنانی نایاسایی کارەبا بەدیبکرێت، دەستبەجێ تیمەکان کارەباکە دەبڕن.

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان     بەداخ و پەژارێکی زۆرەوە هەواڵی وەفاتکردنی شەهید : ( نعمت هادی قاد ) ، فەرمانبەر لە چ...
06/09/2026

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخ و پەژارێکی زۆرەوە هەواڵی وەفاتکردنی شەهید : ( نعمت هادی قاد ) ، فەرمانبەر لە چاککردنەوەی 5 ، پێ گەیشت ، کە ئەمرۆ لەکاتی راپەراندنی ئەرکەکانی شەهید بوو .

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم و سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆستانتان ده‌كه‌ین، داواکارین لە خودای مەزن و دلۆڤان بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات…
پرسەکەی لە مزگەوتی (فیردەوس )ـە
7 / 9 / 2026


ٳنا لله وٳنا الیە راجعون
ئەندازیار
کەمال عساف حسن
بەڕێوەبەری بەرێوبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای ھەولێر/٢

تەنیا 7 ڕۆژ ماوە، سوودمەندبە لە کۆتا دەرفەت لەم داشکاندنە بە ڕێژەی تاوەکو 50% بۆ قەرزی کۆنی کارەبای پێش ڕووناکی.‎لە ڕێگە...
03/09/2026

تەنیا 7 ڕۆژ ماوە، سوودمەندبە لە کۆتا دەرفەت لەم داشکاندنە بە ڕێژەی تاوەکو 50% بۆ قەرزی کۆنی کارەبای پێش ڕووناکی.
‎لە ڕێگەی ئی-پسوولە تەواوی بڕی داشکێندراوی قەرزی کۆن بدە پێش 10ی ئەم مانگە بۆ ئەوەی سوودمەندبیت لەم داشکانە ناوازەیە.

دوای ئەوەی پاسێکی گەشتیاری بە خێراێکی زۆر خۆی کێشا بە ستونێکی پاڵە پەستۆی بەرز ، ئەوەش بوە هۆی پچرانی کارەبا لە گەرەکی ب...
01/09/2026

دوای ئەوەی پاسێکی گەشتیاری بە خێراێکی زۆر خۆی کێشا بە ستونێکی پاڵە پەستۆی بەرز ، ئەوەش بوە هۆی پچرانی کارەبا لە گەرەکی باداوە ،
بە زووترین کات تیمی چاککردنەوەی یەك لە بەرێوبەرایەتی دابەشکرنی کارەبای هەولێر /٢ هەڵسان بە چاکردنەوەی ستوونی کارەبا ، راکێشانی زیاتر لە 300 م تویس کێبل و 200 م تەلی ئەلەملیۆم .

لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر /٢، ئەندازیار : ( شەیما ئەزوەر طالب ) ، بەڕێوەبەری هۆبەی تەکنیک، پێشوازی کرد...
01/09/2026

لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر /٢، ئەندازیار : ( شەیما ئەزوەر طالب ) ، بەڕێوەبەری هۆبەی تەکنیک، پێشوازی کرد لە بەڕێز : ( ژیهاد ئیبراهیم عەلی ) ، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان.
لە دیدارێکدا تیشک خسترا سەر بەڕێوەچوونی کارەکانی کارەبای هەولێر /٢ و ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە، بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی زیاتری کەرتی کارەبا و خزمەتکردنی هاووڵاتییان.

31/08/2026

بەردەوامیی هەڵمەتەکانی بڕینی سەرپێچی لەسەر تۆڕی گشتیی کارەبا
لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکاندا بۆ ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدانی کارەبا و کەمکردنەوەی لۆد لەسەر تۆڕەکان، تیمەکانی سەرپێچی لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر / ۲، هەڵمەتێکی مەیدانییان لە گەڕەکی فەرمانبەران ئەنجامدا.
لە سۆنگەی بەرژەوەندیی گشتی و دابینکردنی کارەبایەک بە شێوازێکی یەکسان، تیمەکانمان دەستیان بەسەر چەندین سەرپێچیدا گرت و سەرجەم ئەو هێڵانەیان بڕی کە بە نایاسایی ڕاکێشرابوون. هەڵمەتەکانمان بەردەوام دەبن بۆ پاراستنی مافی هاووڵاتییان و ڕاگرتنی هاوسەنگیی تۆڕی کارەبا.




/٢

تەنیا 14 ڕۆژ ماوەتەواوی بڕی داشکێندراوی قەرزی کۆنی پێش ڕووناکیت لە ڕێگەی ئی-پسوولە بدە و تاوەکو 50% داشکاندن وەربگرە.داش...
28/08/2026

تەنیا 14 ڕۆژ ماوە
تەواوی بڕی داشکێندراوی قەرزی کۆنی پێش ڕووناکیت لە ڕێگەی ئی-پسوولە بدە و تاوەکو 50% داشکاندن وەربگرە.
داشکاندنەکە کۆتایی دێت لە 10ی مانگی 9.




/٢

Address

Irbil
964

Opening Hours

Monday 09:00 - 14:00
Tuesday 09:00 - 14:00
Wednesday 09:00 - 14:00
Thursday 09:00 - 14:00
Sunday 09:00 - 14:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەرێوبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای ھەولێر / ٢ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category