یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان/هەڵەبجە

  • Home
  • Iraq
  • Halabja
  • یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان/هەڵەبجە

یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان/هەڵەبجە (Kurdistan Contractors Union/Halabja)
(اتحاد مقاولي كوردستان/حلبجة)

بەناوی سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان/ لقی هەڵەبجە، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەز...
19/03/2026

بەناوی سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان/ لقی هەڵەبجە، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی تەواوی مسوڵمانانی جیهان و بەتایبەت گەلی کورد و خەڵکی خۆشەویستی شاری هەڵەبجە دەکەین.

هیوادارین ئەم جەژنە، کە ئەمساڵ لەگەڵ سروشتی جوانی بەهاری کوردستاندا ئاوێتە بووە، ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت، ئاشتی و تەبایی نێوان هەموو لایەک و، سەرەتایەک بێت بۆ ئاوەدانیی زیاتر و کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشییەکان. لە خوای گەورە داواکارین ڕۆژوو و پەرستشی هەمووان قبوڵ بکات و ئەم جەژنە بکاتە مژدەی هاتنەدیی ئاواتەکانمان.

جەژنتان پیرۆز و هەموو ساڵێک بە خۆشی و ئاوەدانی بن.

هەڵەبجە برینێکە بە جەستەی مێژووەوە...هەرگیز سارێژ نابێت و لە یاد ناچێتەوە.١٦ی ٣، یادی ئەو ڕۆژە خەمناکەی کە بۆنی سێو بوو ...
16/03/2026

هەڵەبجە برینێکە بە جەستەی مێژووەوە...
هەرگیز سارێژ نابێت و لە یاد ناچێتەوە.

١٦ی ٣، یادی ئەو ڕۆژە خەمناکەی کە بۆنی سێو بوو بە چیرۆکی مەزڵومییەتی گەلێک. یادی پێنج هەزار شەهیدی هەڵەبجەی شەهید و هەموو قوربانیانی کیمیاباران بەرز و شکۆدار بێت. سەری ڕێز و نەوازش بۆ شکۆی شەهیدان دادەنەوێنین.

حلبجة جرحٌ في جسد التاريخ...
لا يندمل أبداً ولا يغيب عن الذاكرة.

١٦ آذار، ذكرى المأساة التي هزت ضمير الإنسانية. في هذا اليوم، ننحني إجلالاً وتقديراً لأرواح شهداء حلبجة الذين ستبقى ذكراهم خالدة في وجداننا. السلام والسكينة لمدينة السلام.

ئەمڕ( ١٥/٢/٢٠٢٦) دكتۆر پێشەوا مامۆستا مەلا عمر سەرۆکی لقی هەڵەبجه و ئەندامى دەستەى باڵاى يەکێتى بەڵێندەرانى كوردستان  لە...
15/02/2026

ئەمڕ( ١٥/٢/٢٠٢٦) دكتۆر پێشەوا مامۆستا مەلا عمر سەرۆکی لقی هەڵەبجه و ئەندامى دەستەى باڵاى يەکێتى بەڵێندەرانى كوردستان لە بارەگای دەستەی باڵای بەشدارى لە کۆبوونەوەی دەستی باڵا كرد لە شاری هەولێر، تێيدا باس له گرفتەکانى بەڵێندەرانى كوردستان و هەوڵەکانى چارەسەرى كرا.

یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان/ لقی هەڵەبجە له زانيارينامەى پاڕێزگاى هەڵەبجه ؛ دەستخۆشی و پێزانیمان هەیە بۆ ئەو پڕۆژه گرین...
06/02/2026

یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان/ لقی هەڵەبجە له زانيارينامەى پاڕێزگاى هەڵەبجه ؛ دەستخۆشی و پێزانیمان هەیە بۆ ئەو پڕۆژه گرینگە کە بە هاوبەشی لە نێوان سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە و ڕێکخراوی خاڵ بۆ (زانیارینامەی هەڵەبجە) کرا. هەروەها دەستخۆشی بۆ بەڕێز (کاک شێخ عەلی ) کە سپۆنسەری ئەو پڕۆژەيەى لە ئەستۆ گرتبوو.

(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)دڵگ...
21/12/2025

(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)

دڵگرانین بە کۆچی دوایی (کاک حاجی حمید کەلاری) باوکی (کاک مەريوان حمید/ سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان لقی گەرمیان).

بەناوی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان لقی هەڵەبجە، پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزیان دەکەین. لەخوای گەورە داواکارین سەبوی خانەوادەی بەڕێزیان بدات و، کۆچکردوو جێگەی بەهەشتی بەرین بێت.

سەرۆکی لقی ھەڵەبجەی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان دکتۆر پێشەوا مامۆستا مەلا عومەر لە رێگەی ٣ قۆناغ بە گوژمەی ٥٠٠ ملیۆن دین...
14/12/2025

سەرۆکی لقی ھەڵەبجەی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان دکتۆر پێشەوا مامۆستا مەلا عومەر لە رێگەی ٣ قۆناغ بە گوژمەی ٥٠٠ ملیۆن دینار یارمەتی زیانلێکەوتوانی کارەساتی چەمچەماڵ ئەیات .
بە ناوی تەواوی ئەندامانی لقی ھەڵەبجەوە سوپاس و پێزانینی ئەکەین.

21/10/2025

هەڵەبجە تەنها قوربانی نییە،
بەڵکو ژیانێکی نوێیە...

پارێزگای هەڵەبجە ئامادەکاری دەکات بۆ یازدەهەمین فیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە.

بەخێربێن بۆ گەورەترین فیستیڤاڵی کلتوری لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

لە ڕێکەوتی 30/10/2025 تا 1/11/2025
لە پارک و شاری یاری هەڵەبجە.

ڕونكردنەوەى وەزارەتى كار لەسەر کڕێى كڕێكار پێش  گڕێبەستەکانى ڕێکەوتى  ٣/٠٨/٢٠٢٥
07/10/2025

ڕونكردنەوەى وەزارەتى كار لەسەر کڕێى كڕێكار پێش گڕێبەستەکانى ڕێکەوتى ٣/٠٨/٢٠٢٥

نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ وەزارەتی پلان دانان لەسەر پرۆژەکانی پترۆ دۆلار سەبارەت به شكاندنەوەى نرخى دۆلار
07/10/2025

نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ وەزارەتی پلان دانان لەسەر پرۆژەکانی پترۆ دۆلار سەبارەت به شكاندنەوەى نرخى دۆلار

بۆ گشت بەڵێندەران وکۆمپانیاکان بۆ ئەو کۆمپانیایانەی لە ناوەند و خوارووی عێراق کاردەکەن کێشەی پێدانی باج  لە پرۆژەکانیان ...
22/09/2025

بۆ گشت بەڵێندەران وکۆمپانیاکان
بۆ ئەو کۆمپانیایانەی لە ناوەند و خوارووی عێراق کاردەکەن کێشەی پێدانی باج لە پرۆژەکانیان چارەسەر کرا.

سڵاو لەتۆ ڕەسولی خواسڵاو لەتۆ حەبیبی خواسڵاو لەدڵ گیانەوە لەو ڕۆژ و مانگەی تیایدا لەدایکبویت.
04/09/2025

سڵاو لەتۆ ڕەسولی خوا
سڵاو لەتۆ حەبیبی خوا
سڵاو لەدڵ گیانەوە لەو ڕۆژ و مانگەی تیایدا لەدایکبویت.

Address

Halabja Governorate
Halabja
46018

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان/هەڵەبجە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان/هەڵەبجە:

Share

Category