09/03/2026
خاڵە سەرەکییەکانی قسەکانی بەڕێوەبەری سندوقەکە:
گرانی نەوت: ئەگەر نرخی نەوت تەنها 10% زیاد بکات و تا کۆتایی ساڵ بەو شێوەیە بمێنێتەوە، کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر گرانبوونی هەموو پێداویستییەکانی ژیان لە جیهاندا.
تاقیکردنەوەیەکی سەخت: ئەم شەڕە نوێیە جارێکی تر توانای وڵاتانی جیهان بۆ بەرگەگرتنی قەیرانەکان تاقی دەکاتەوە.
ئامۆژگاری بۆ وڵاتان: بەڕێوەبەری سندوقەکە دەڵێت: "ئامۆژگاریم بۆ بەرپرسان ئەوەیە کە چاوەڕێی هەموو ئەگەرێکی خراپ بن و خۆیانی بۆ ئامادە بکەن."