Hybrid solar system كۆمپانیای جیهانی كارەبای هایبرید

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Hybrid solar system كۆمپانیای جیهانی كارەبای هایبرید

Hybrid solar system كۆمپانیای جیهانی كارەبای هایبرید كۆمپانیای جیهانی كارەبای هایبرید بۆ دابینكردنی كارەبای ٢٤ كاتژمێری

13/10/2026

پڕۆژەیەکی نوێی سیستەمی وزەی خۆر بە بەرزترین کوالێتی و ستاندارد

ئەنجامدانی کارەکان بە ستانداردی بەرز ئامانجی ئێمەیە. لەم پڕۆژەیەدا باشترین ئامێرەکانمان بەکارهێناوە بۆ دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام و بێ کێشە:

پەنێڵی سۆلار: جۆری لۆنجی هیمۆ ١٠ بە توانای ٦٥٠ وات.

ئینڤێرتەر: مارکەی دیێی بە توانای ٢٠ کیلۆوات، کە تایبەتمەندی وایفای و ئای پی ٦٥ ی هەیە و گەرەنتی ٥ ساڵی لەگەڵدایە.

پاتری: جۆری پیلۆنتێک بە توانای ١٦ کیلۆوات کە گەرەنتی ٥ ساڵی هەیە.

توانای بەرهەمهێنان: دەگاتە ٦٠ ئەمپێر لە ڕۆژدا و ١٤ ئەمپێر لە شەودا.

بە پشت بەستن بە سیستەمەکانی کۆمپانیای جیهانی کارەبای هایبرید، کارەبای ماڵەکەت یان شوێنی کارەکەت مسۆگەر بکە! بۆ زانیاری زیاتر و دانانی سیستەمەکە، نامە بنێرن یان پەیوەندیمان پێوە بکەن.

27/09/2026

تۆ لە کام جۆری کەسەکانیت؟ ئەوەی خەمی موەلیدەیەتی یان ئەوەی ئیسراحەتی کردووە؟

24/09/2026

هەمووی هەر باسی زەمان دەکات، با بزانین زەمانەکەی وان چۆنە!

جیاوازی نێوان سیستەمی سۆلاری ئۆن گرید (On-Grid) و هایبرید (Hybrid) چییە؟یەکێک لە باوترین پرسیارەکان لە کاتی دانانی سیستە...
29/08/2026

جیاوازی نێوان سیستەمی سۆلاری ئۆن گرید (On-Grid) و هایبرید (Hybrid) چییە؟

یەکێک لە باوترین پرسیارەکان لە کاتی دانانی سیستەمی وزەی خۆر ئەوەیە کە کام جۆرەیان هەڵبژێرین؟ لێرەدا بە کورتی جیاوازییەکانیان ڕوون دەکەینەوە:

سیستەمی ئۆن گرید (On-Grid):
* پێکهاتە: ئەم سیستەمە پێک دێت لە (ئینڤێرتەر، پانێڵەکان، لەگەڵ کارەبای نیشتیمانی).
* تایبەتمەندی: هیچ پاترییەکی تێدا نییە بۆ خەزنکردنی وزە، بۆیە تێچووی بەستن و خەرجییەکەی کەمترە.
* خاڵی لاواز: لەبەر نەبوونی پاتری، لە کاتی شەودا یان پچڕانی کارەبای نیشتیمانی، ئەم سیستەمە کارەبات پێ نادات.

سیستەمی هایبرید (Hybrid):
* پێکهاتە: پێک دێت لە (پاتری، ئینڤێرتەر، پانێڵەکان، لەگەڵ کارەبای نیشتیمانی).
* تایبەتمەندی: بەهۆی هەبوونی پاترییەوە، وزەی زیادە خەزن دەکات بۆ کاتی پێویست.

کامەیان سوودی زیاترە؟ بە دڵنیاییەوە سیستەمی هایبرید!
چونکە چارەسەرێکی تەواوەتییە نەک تەنها لە ڕۆژدا، بەڵکو لە شەوانیشدا یان لە کاتی نەبوونی کارەبای نیشتیمانیدا، بەردەوام کارەبات بۆ دابین دەکات و پشت بەستنت بە سەرچاوەکانی تری کارەبا کەم دەکاتەوە.

ئێوە کام سیستەم بە گونجاوتر دەزانن بۆ ماڵ یان پڕۆژەکانتان؟ لە کۆمێنت بۆمانی بنووسن!

تۆش دەتوانی ببیتە خاوەنی کارگەی بەرهەمهێنانی کارەبا...لە سەربانی ماڵەکەت!
24/08/2026

تۆش دەتوانی ببیتە خاوەنی کارگەی بەرهەمهێنانی کارەبا...
لە سەربانی ماڵەکەت!

چۆنییەتی کارکردنی پانێڵەکانی وزەی خۆر؟زۆرجار پرسیار دەکرێت لەسەر شێوازی کارکردنی لەوحەکانی وزەی خۆر، با ڕاستییەکی زانستی...
18/08/2026

چۆنییەتی کارکردنی پانێڵەکانی وزەی خۆر؟
زۆرجار پرسیار دەکرێت لەسەر شێوازی کارکردنی لەوحەکانی وزەی خۆر، با ڕاستییەکی زانستی و گرنگتان پێ بڵێین!
بە تیشک کاردەکات، نەک بە گەرمی!
پێچەوانەی بیرکردنەوەی باو، لەوحەکانی سۆلار وزەی کارەبا لە تیشکی خۆرەوە وەردەگرن، نەک لە گەرمییەکەی. واتە تەنانەت لە کەشوهەوایەکی زۆر ساردیشدا، تا تیشکی خۆر هەبێت، سیستەمەکەت بەردەوام دەبێت لە بەرهەمهێنانی کارەبا.
گۆشەی ٤٥، نهێنی کارایی بەرز
بۆ ئەوەی سیستەمەکە بەرزترین ئاستی کارایی و بەرهەمهێنانی هەبێت، زۆر گرنگە دیزاینی دانانەکەی بە شێوەیەک بێت کە تیشکی خۆر ڕاستەوخۆ و بە گۆشەی ٤٥ بەر لەوحەکان بکەوێت. ئەم گۆشەیە وادەکات خانە خۆرییەکان زۆرترین بڕی تیشک هەڵبمژن و بە خێرایی بیگۆڕن بۆ وزەی کارەبا.
دانانی دروست و زانستی سیستەمی وزەی خۆر لەسەر بینا و پڕۆژەکانتان، گەرەنتی بەدەستهێنانی زۆرترین کارەبایە لە سروشتەوە.

داهاتووی کارەبا لە جیهان...
17/08/2026

داهاتووی کارەبا لە جیهان...

شێوازی دروستی خاوێنکردنەوەی پانێڵەکانی وزەی خۆربۆ ئەوەی سیستەمی وزەی خۆرەکەت بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی هەبێت و تەمەنی ...
15/08/2026

شێوازی دروستی خاوێنکردنەوەی پانێڵەکانی وزەی خۆر
بۆ ئەوەی سیستەمی وزەی خۆرەکەت بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی هەبێت و تەمەنی درێژ بێت، پێویستە بە شێوەیەکی زانستی و دروست خاوێن بکرێتەوە!
* ئامێری پێشکەوتوو: پرۆسەی خاوێنکردنەوەکە بە بەکارهێنانی جیهازی تایبەت ئەنجام بدرێت بۆ پاراستنی کوالێتی پانێڵەکان.
* کاتی گونجاو: بۆ پاراستنی لەوحەکان لە فشاری گەرمی، خاوێنکردنەوەکە تەنها لە بەیانییەکی زوو یان لە کاتی خۆرئاوابووندا ئەنجام بدرێت.
* سەلامەتی یەکەمە: لەبەر سەلامەتی گیانی و پاراستنی سیستەمەکە، پێش دەستپێکردن پێویستە سێرکتی کارەبا بکوژێنرێتەوە.
* ماددەی تایبەت: بەکارهێنانی مەوادی تایبەت بە شوشەی پانێڵەکان کە هیچ زیانێک و جێپەنجەیەک جێناهێڵێت.
* ستافی شارەزا: سەرجەم ئەم هەنگاوانە لەلایەن تیمێکی پسپۆڕ و شارەزاوە بە وردی جێبەجێ بکرێت.

13/08/2026

بەنزین گران بووە و کێشەی کارەبات هەیە؟ خەمت نەبێت، ئێمە چارەسەری کارەبای ماڵەکەت دەکەین!
باشترین سیستەمی وزەی خۆر لە کۆمپانیای جیهانی کارەبای سروشتی بە داشکاندنێکی گەورە و زەمانێکی باوەڕپێکراوەوە بۆ ماڵەکانتان.
تایبەتمەندییەکانی ئەم سیستەمە:
* دوو پاتری لیسیۆمی (5KW): توانای پێدانی 5 ئەمپێر کارەبای هەیە بۆ ماوەی 7 کاتژمێر (زەمانی 5 ساڵ).
* ئینڤێرتەرێکی (6KW): بە کوالێتییەکی بەرز (زەمانی 3 ساڵ).
* 8 پەنێڵی (620 وات): توانای پێدانی 16 ئەمپێر کارەبای هەیە بە ڕۆژدا، بە جۆرێک خەمی ئیشپێکردنی گیزەریشت نابێت! (زەمانی 15 ساڵ).

نرخی ئۆفەر:
* نرخی پێشوو: 3,800$ ❌
* نرخی ئێستا: 3,000$ ✅ (تەنها بە 30 وەرەقە!)
بۆ سوودمەندبوون لەم ئۆفەرە و زانیاری زیاتر، پەیوەندیمان پێوە بکەن یان نامە بۆ پەیج بنێرن. 📥

کێشەکە ببینە و چارەسەرەکە بزانە!
12/08/2026

کێشەکە ببینە و چارەسەرەکە بزانە!

Address

جادەی گولان-٤٠م-بەرامبەر بانكی جیهان
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hybrid solar system كۆمپانیای جیهانی كارەبای هایبرید posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share