Nusingay andaziary Bamok نوسینگەی ئەندازیاری بامۆک

Nusingay andaziary Bamok     نوسینگەی  ئەندازیاری بامۆک بەسەرپەرشتی ئەندازیاری شارەزا و پڕۆفیشناڵ

نوسینگەی ئەندازیاری بامۆک بۆکاری ئەندازیاری و بڵاوکردنەوەی زانیاری ئەندازیاری و هەلی کاری ئەندازیاری

تاوەرەکانی پێترۆناسskyscraper petronas tower تاوەرەکانی پێترۆناس (بە زمانی مالایی: Menara Berkembar Petronas) کە بە تاوە...
06/06/2024

تاوەرەکانی پێترۆناس
skyscraper petronas tower
تاوەرەکانی پێترۆناس (بە زمانی مالایی: Menara Berkembar Petronas) کە بە تاوەرە دووانەکانی پێترۆناس و بە شێوەی بە(Petronas Twin Towers) تاوەرە دووانەکانی KLCC ناسراوە، جووتە ئاسمان بڕە بەرزەکانی ٨٨ نهۆمی بەیەکەوە گرێدراون لە کوالالامپور لە مالیزیا، کە بەرزییەکەی ٤٥١.٩ مەتر (١٤٨٣ پێ) وەستاوە. لە ساڵی 1998 تا 2004 بە فەرمی وەک بەرزترین (supertall skyscrapers) باڵەخانەکانی جیهان دەستنیشان کران تا بە تەواوکردنی تایپە 101 تێپەڕێندران، تاوەرەکانی پێترۆناس بەرزترین ئاسمان بڕی دوانە لە جیهاندا و تا ساڵی 2019 وەک بەرزترین باڵەخانەکانی مالیزیا ماونەتەوە، ئەو کاتەی بوون لەلایەن ئاڵوگۆڕی 106 تێپەڕێندرا. تاوەرەکانی پێترۆناس هێمایەکی سەرەکی کوالالامپورن، لەگەڵ تاوەری کوالالامپور و مێردکا 118 کە لە نزیکەوەیە، و لە زۆر شوێنی شارەکەدا دیارە.

بەڕای تۆ جیاوازی چیە لە نێوان;-( interior design-interior architecture )(ته‌لارسازی ناوه‌وه‌-دیزاینی ناوه‌وه‌)ته‌لارسازی...
04/06/2024

بەڕای تۆ جیاوازی چیە لە نێوان;-
( interior design-interior architecture )
(ته‌لارسازی ناوه‌وه‌-دیزاینی ناوه‌وه‌)

ته‌لارسازی ناوه‌وه‌: دیزاینی بینایه‌ له‌ ناوه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌، نمونه‌ی دیزاینكردنه‌وه‌ بۆ خانویه‌ك به‌ مه‌به‌ستی گۆڕینی ئه‌ركوو به‌كارهێنانی بۆ مه‌به‌ستی نوێ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌یكه‌لی بیناكه‌دا.دەبیت زانیاری هەندەسی هەبیت و بۆی هەیە دەستکاری هەندێک لە سترەکچەری ناوەوە بکات بەپێی ئەو دیزاینەی دەیکات،بۆ نموونە گۆرینی شوێنی کۆلۆمێک بۆ ئەوەی دیزاینەکەی باشتر و جوانتر بکات ،بەلام بە حسابات نەک لەخۆیەوە وە زیاتر ئەوانەی کە دیزاینی دەرەوە دەکەن لەگەلیشیدا دیزاینی ناوەوە دەکەن وەکو زها حدید کە کەم کاری هەیە لەگەل دەرەوە ناوەوەشی دیزاین نەکردبێت.

دیزاینی ناوه‌وه‌: هونه‌ر وزانستی چاككردنی دیزاینی ناوه‌وه‌ی بینایه‌ به‌ مه‌به‌ستی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست وجوانتر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن.ئەوانە زانیاری هەندەسیشیان نەبیت دەتوانن دیزاینی ناوەوە بکەن بەلام بۆیان نیە دەستکاری سترەکچەر بکەن ،ئەوانە ئاسایی پاش تەواوبوونی سترەکچەر و بینایەکە دەست بە دیزاینی خۆیان دەکەن یاخود دیزاین کراوە و گۆرانکاری لەدیزاینەکەدا دەکەن. Nusingay andaziary Bamok نوسینگەی ئەندازیاری بامۆک

چەند ئامۆژگارییەک بۆ دیزاینکردنی نەخشەی خانوو و بیناسازیسەرەتاچەند ئامۆژگارییەک بۆ دیزاینکردنی نەخشەی خانوو و بیناسازی (...
18/05/2024

چەند ئامۆژگارییەک بۆ دیزاینکردنی نەخشەی خانوو و بیناسازی

سەرەتا
چەند ئامۆژگارییەک بۆ دیزاینکردنی نەخشەی خانوو و بیناسازی (بە عەرەبی: نصائح لتصميم خرائط المنازل و بناء البیوت، بە ئینگلیزی: Tips for designing maps and building houses) پرۆسەی خانووکردن لە ژیانی هەر خێزانێک پرۆسەیەکی تایبەتە، بۆیە پێویستە گرنگی بە زۆر وردەکاری بدرێت پێش کڕین و پێش و پاش و دیزاینکردنیش. پێویستە ویست و داواکارییەکانت دیاری بکەیت و بزانیت مەبەست و ویستەکانت چییە، سوود لە ئەزموونی کەسانی تر وەربگریت و خێرانەبیت لەبڕیاردان و ڕاوێژبکەیت بە کەسانی پسپۆڕ.

هەنگاوەکانی پێش دەستپێک
پێش کڕینی پارچە زەوییەکە، پێویستە بودجە و شوێنی جوگرافی و ڕووبەری خانووەکە دیاری بکەیت کە دەتەوێت، پاشان بە دوای پارچە زەوییەکی گونجاو بگەڕێ.
دوای کڕینی پارچە زەوییەک کە مەبەستت لێی بنیاتنانی خانووە، ڕاستەوحۆ دەست بکە بە کۆتایی هێنان بە کارە کارگێڕییەکانی حکوومەت و لێی دڵنیاببەوە کە هیچ کێشەیەکی لەسەر نییە و کێشەکانی باجی ئاو و باجی کارەبا و گواستنەوە بۆ سەر ناوی خۆت چارەسەر بکە، هاوکات پێویستە لە شارەکەت مۆڵەتی بیناسازیشی بۆ وەربگریت.
لەگەڵ ئەندازیارێکی بیناسازی یان تەلارسازێکی پسپۆڕ لە ئۆفیسێکی ئەندازیاری ڕێک بکەوە و بڕیار بدە کە دیزاینی نەخشەی خانووەکەت لەلای کەسێکی پسپۆڕ بکەیت.
پاشان بەلەبەرچاوگرتنی ژمارەی ئەندامانی خێزانەکەت، ڕووبەری خانووەکە، ویست و حەزەکانتان، سەلیقە و شێوازی ژیانکردنتان، دەتوانیت لە ڕێگەی ئینتەرنێت یان هەر ڕێگەیەکی تر بێت بەدوای نەخشەیەک بگەڕێیت کە ویست و داواکانی خێزانەکەت لەزۆر ڕووەوە جێبەجێ بکات و سوود لە ئەزموونی کەسانی تریش وەربگریت.
دیاری بکە کە دەتەوێت خانووەکەت چەن نهۆم بێت.
ویست و داواکارییەکانت لە نەخشەکە دیاری بکە، بۆ نموونە دەتەوێت هۆڵەکەت فراوان بێت و لەگەڵ ژووری میوان تێکەڵ بێت یان جیابکرێتەوە، دەتەوێت چەند سەرئاو لە ماڵەکە هەبێت، لە دەرەوە و ژوورەوە سەرئاو دروست دەکەیت، ئایا گرنگە کە ژووری نووستنەکەت dressing room لەخۆبکرێت، یان شوێنی چێشتخانەکەت چۆن بێتو پێت گونجاوە چێشتخانەی بچووک (مساعد)ـت هەبێت، ئەم وردەکارییانە و چەندانی تر زۆر بایەخدارن و پێویستە لە سەرەتاوە بزانی چیت دەوێت و بۆ دەتەوێت و چۆن دەتەوێت.
پێش جێبەجێکردنی نەخشەکە چەند جارێک پێداچوونەوەی بۆ بکەن، لەسەر پرۆگرامە ئەندازیارییەکان جێبەجێی بکەن، تاکوو بتوانن وێنای تەواوتان بۆی هەبێت و لەگەڵ چەند کەسێکی پسپۆڕ و ئەزمووندار ڕاوێژ بکەن.
دابەشکردنی ڕووبەری خانووەکە بە شێوەیەکی دروست لەکاتی دیزاینکردندا زۆر گرنگە، چونکە هەندێک ڕووبەر فراوان و گەورەیە و بە ئاسانی دەکرێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت، بە پێچەوانەوە هەندێک ڕووبەریش بچووک و تەسکە مامەڵەکردن تێیدا سنوردارە.
باری خێزانیت، شێوازی ژیانکردنت، ژمارەی ئەندامانی خێزانەکەتان، بارودۆخی کۆمەڵایەتیتان، سەردانیکردنی میوان بۆ ماڵەکە، بودجەی تەرخانکراو و بواری ئابووری، کاتی ویستراو بۆ تەواوکردن، شوێنی جوگرافی، بارودۆخی کەشوهەوا، بەردەستبوونی وەستا و کەسی شارەزا و پسپۆڕ، هەموو ئەمانە پێوەری گرنگن بۆ دیزاینکردن و بنیاتنانی خانوو.
کات تەرخانکردن و خێرانەکردن لە جێبەجێکردنی قۆناغەکان.
پێویستە بۆچوونی هەموو ئەندامانی خێزان لە وردەکارییەکان وەربگیرێت و بەشداربن.
ڕووبەری خانوو
لە ڕابردوودا ڕووبەری بەشێکی زۆری خانووەکانی عێراق گەورە و فراوان بووە، بەشێک لە خانووەکان ڕووبەریان گەیشتووەتە ٤۰۰ بۆ ٦۰۰ مەتر دووجا، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و بەهۆی دروستبوونی قەیرانی نیشتەجێبوون و زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرە لە عێراق هەموو ئەمانە هۆکاربوون بۆ کەمبوونەوە یان کەمکردنەوە و سنووردارکردنی ڕووبەری خانووەکان.

پارچە زەوییەکانی خانووبەرە لە عێراق زیاتر لاکێشەییە و بە گشتی ڕووبەر لەنێوان ١٠٠ و ١٥٠ و ٢٠٠ مەتری چوارگۆشەیە، لەسەر ئەم ڕووبەرانە نهۆمی خانوو تا سێ نهۆم بنیات دەنرێت. ڕووبەری ڕووی خانوو (واجیهە) بەپێی شوێنەکان دەگۆڕێت و بەندە بە ڕووبەری گشتی خانووەکەوە، لە یاسای عێراقی بۆ پێدانی مۆڵەتی خانووبەرە هەر خانوویەکی ٢٠٠ مەتری دووجا پێویستە ڕووەکەی لە هەشت مەتر کەمتر نەبێت، سایزی ستاندارد لە ٧٫٥ مەتر کەمتر نابێت.

چەند تێبینی و ئامۆژگارییەکی گشتی
پێویستە گرنگی بە دابەشکردنی بۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ بدرێت چونکە لە هەنگاوەکانی سەرتای بنیاتنانی خانووە.
پێویستە گرنگی بدرێت بە وردەکارییەکانی کارەبا و دانانی پلاک بە شێوەیەکی ڕێک و دروست.
ئەگەر خانووەکە دوو نهۆم بوو پێویستە دیوارەکانی نهۆمی دووەم لەسەر دیوارەکانی نهۆمی یەکەم دروست بکرێت.
دیاری بکە کە شێوازی گەرمکردن و ساردکردنی خانووەکەت بە چی ڕێگا و ئامێرێکە، ئەگەر ئامێری دیکت هەڵدەبژێریت پێویستە بە ڕێکی دیزاینی شوێنەکەی بۆ بکرێت، بۆ ئامێری سپلیت و موبەریدەیش بە هەمان شێوە پێویستە شوێنەکانیان بە دروستی دیاری بکرێت.
لەگەڵ هیچ وستایەک مامەڵە مەکە پێش ئەوەی کارەکانی پێشووی نەبینیت، یان کەسی تر لەگەڵی کاری کردووە و لەڕێی کەسی ناسراوەوە وەستاکانت وەربگرە، گرنگی بەوە بدە کە وەستای ئەزمووندار بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانت هەڵبژێریت.
گرنگی تەواو بە کوالێتی و جۆری ئەو بەرهەم و مادد و کەرەستانە بدە کە بەکاریان دەهێنێت لە دروستکردنی خانوودا.
کەرەستەکانی بیناسازی نموونەی بلۆک، چیمەنتۆ، خشت، چەگل، قوم، گەچ، کاشی، دار، شیش، بۆڕی و مەنهۆڵ، هەموو ئەمانە کەرەستەی سەرەکین لە دوستکردنی خانوودا و پێویستە گرنگی تەواو بە جۆر و نرخ و بڕ و کوالێتیان بدرێت.
دیزاینی ڕووی خانوو (واجیهەی خانوو)
پێویستە گرنگترین شوێنی خانووەکە بکرێت بە خاڵی دەسپێکی دیزاینی ڕووی خانووەکە، بۆ نموونە ژووری میوان لە پێشەوەی خانووە و ڕووبەری گەورەیە بۆیە دیزاینەکە لە ژووری میوانەوە دەست پێدەکات. تا دەکرێت هێڵ و دیوارەکانی ڕووی خانووەکە بە شێوەیەکی ستوونی بێت و دووربکەوە لە دیوار یان ستوونی کەوانەیی و نیمچەهەڕەمی و گۆشەیی، چونکە لە کاتی بنیاتناندا کێشە دروست دەکات و دروستکردنی بەراوارد بە ستوونی قورسترە.

بەشەکانی خانوو
دەرگای چوونەژوورەوە

بۆ چوونەژوورەوە بۆ نێو خانووەکە واباشترە دوو دەرگای چوونەژوورەوە هەبێت، یەکەمیان لە ژووری میوانەوە و دووەمیانیش لە چێشتخانەوە، چونکە بوونی دوو دەرگا بۆ چوونەژوورەوەی ماڵ پراکتیکی و گونجاوتر و باوترە، هاوکات تاڕادەیەک پێویستە دەرگای چوونە ژوورەوەی ماڵ ڕووبەرەکەی فراوان بێت و لە ماددەیەکی پتەو دروست بکرێت.

هۆڵ و ژووری میوان

هۆڵ و ژووری میوان زۆرجار بە یەکەوە پەیوەستن و دەکرێت بەجیاش دروست بکرێن، هاوکات لە سەردەمی مۆدێرندا هەردوو هۆڵ و ژووری میوان زۆرجار کراوەن و دیوار نییە لە نێوانیان سەرباری ئەوەی ئەم هەنگاوە کێشەی گەرمکردن لە زستاندا یان ساردکردن لە هاویندا دروست دەکات، بەڵام زۆر کەس پێیان خۆشە هۆڵەکەیان یان شوێنی دانشتنیان فراوان بێت.

ژووری خەو

بە گشتی ڕووبەری ژووری خەو لە ٤×٥ کەمتر ناکرێت، پێویستە تاڕادەیەک ژوورەکە فراوانییەکەی مامناوەند بێت و زۆر بچووک یان زۆر گەورە نەبێت، پێویستە ئەوە لە بەرچاوبگیرێت کە ژووری نووستن تاخمی نووستن و ئاوێنە و کانتۆری جلی تێدا دادەنرێت، لەهەمان کاتدا هەندێک کەس ویستی ئەوەیان هەیە کە لە ژووری نووستندا شوێنێک تایبەت بکەن بۆ جلگۆڕین و هەڵگرتنی پۆشکاک کە بە dressing room ناسراوە.
پێویستە بەلایەنی کەمەوە یەک ژووری نووستن لە نهۆمی یەکەمی خانوودا هەبێت.
هەندێک کەس گرنگی بەوە دەدەن کە لە ژووری نووستندا گەرماو و سەرئاوی تایبەتی هەبێت.
چێشتخانە

چێشتخانە بەشێکی گرنگی خانووە و زۆر گرنگە لە بەشی پێشوەی خانوو دروست بکرێت و ڕووەو حەوشە و باخچە بێت و دەرگای چوونەژوورەوەی بەجیا هەبێت، چونکە بۆن و گەرمی لە چێشتخانە بوونی هەیە و بوونی چێشتخانە لە بەشی پێشوەی خانوودا ئاڕاستەی ئەو گەرمی و بۆنە بەرەوە دەرەوەی ماڵ دەبات.
ڕووبەری چێشتخانە زۆر گرنگە کە فراوان بێت، پێویسته ئەوە لەبەرچاوبگیرێت کە چەند ئامێرێکی تێدا دادەنرێت وەک ساردکەرەوە، قاپشۆر، بەفرگر، تەباخ، فڕنی کارەبایی لەگەڵ مێزی نانخواردن و کورسی و سینگی قاپشۆرین، بۆیە پێویستە گرنگی بە خاڵەکانی دانانی کارەبایی و دابەشکردنی بۆڕی ئاوی تێدا بدرێت.
پێویستە چێشتخانەی بچووک یان گەرم (مساعد متبەخ) نزیک چێشتخانەی سارد یان چێشتخانە سەرەکییەکە بکرێت.
کاشی و سیرامیکی چێشتخانە لە جۆری مات ناکرێت چونکە پاککردنەوەی قورسە، زیاتر سیرامیکی بریقەدار یان سیرامیکی بێ نەخش بۆ چێشتخانەکان بەکاردێت.
گەرماو و سەرئاو

پێویستە بۆڕییەکان بە یەکەوە ببەسترێنەوە و بە یەکەوە پەیوەست بکرێن، دەبێت بۆڕی گەرماو و چێشتخانە و سەرئاو پێکەوە ببەسترێن، بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی بۆڕییەکان و دوورکەوتنەوە لە دروستبوونی مەترسی تێکچوون و داخرانیان لە داهاتوودا، هەروەها پێویستە بۆڕی ئاوەڕۆکان بە ئاسانی پارێزگارییان لێبکرێت و لە بۆڕییەکانی تری ماڵەکە جیابکرێنەوە.
ئەگەر خانووەکە دوو نهۆم بوو، پێویستە گەرماو و سەرئاوی نهۆمی دووەم لەسەر گەرماو و سەرئاوی نهۆمی یەکەم بنیات بنرێت.
گەرماو و سەرئاو بە مەبەستی هەواگۆڕکێ پێویستیان بە بوونی پەنجەرەیە، ئەمەش وادەکات کە حەوشەی بچووک لە نزیک گەرماو یان سەرئاوی ژوورەوە هەبێت، تاکوو پەنجەرەیان بە ئاسانی تێدا دروست بکرێت.
زۆر گونجاوتر و ڕێکترە کە سەرئاو لە گەرماو جیابکرێتەوە و بەیەکەوە نەبن ودیواریان لەنێواندا هەبێت و دەستشۆر نزیک سەرئاو دروست بکرێت.
دەکرێت لە دەرەوە و لە حەوشەدا شوێنی دەستشۆر و سەرئاوێکی تر دروست بکرێت، ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی ڕووبەری حەوشە و باخچەی دەرەوە.
بۆڕی ئاوەڕۆکان پێویستە لە باشترین جۆر دروست بکرێن و گرنگی بەوە بدرێت کە لە داهاتوودا ئەگەری داخرانیان هەیە و پێویستە بیرەکەی لە دەرەوەی ماڵەکە دروست بکرێت.
دیاری بکە کە چی جۆرە سەرئاوێکت دەوێت شەرقی یان غەربی یاحوود هەردووکی.
شوێنی جلشۆر و قاپشۆر

دیاریکردنی شوێنێکی تایبەت بۆ جلشۆر و قاپشۆر چونکە پێویستە هەر لە سەرەتاوە شوێنێکیان بۆ دیاری بکرێت، قاپشۆر لە چێشتخانە دادەنرێت، بەڵام جلشۆر زۆرجار پێویستە شوێنێکی بۆ دیاری بکرێت بۆ نموونە لە نزیک دەستشۆر یان لە نزیک گەرماو شوێنێکی دیاریکراوی بۆ دابنرێت.

پلیکانەکان

پلیکانە قادرمە ئەو بەشەیە کە نهۆمی یەکەم دەگەیەنێت بە نهۆمی دووەمی خانوو یان بە بەشی سەرەوە و بەیتوونەی خانوو.
تاکوو دەتوانرێت لە پلیکانەی بازنەیی یان کەوانەیی دووربکەوە، چونکە بە بەراورد بە پلیکانەی ڕاست ڕووبەری زیاتری پێویستە و لە کاتی بنیاتناندا قورسترە.
پێویستە هەر لەسەرەتاوە پێش دیزاینکردن دەبێت ئاراستەی سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکاندا دیاری بکرێت.
دەرگاکان

ڕووبەری دەرگاکان گۆڕاوە و جێگیر نییە و بەپێی دەرگای شوێنەکە دەگۆڕدرێت.
ڕووبەری دەرگای گەرماو و سەرئاو لە نێوان ٨٠ بۆ ٩٠ سانتیمەترە.
ڕووبەری دەرگای ژووری نووستن مەترێکە.
ڕووبەری شوێنە گەورەکانی خانوو نموونەی دەرگای ژووری میوان یان دەرگای هۆڵ یان دەرگای حەوش گەورەترە بەراورد بە دەرگاکانی تر، ڕووبەرەکانیان لە نێوان ١.٢ بۆ ١.٨ سانتیمەترە.
دەکرێت یەک ڕووبەری دیاریکراو بۆ دەرگاکان بەکاربهێنرێت بەڵام بەو مەرجەی پانی لە یەک مەتر کەمتر نەبێت و بەرزیشی لە ٢٫٦۰ سانتیمەتر کەمتر نەبێت.
جۆری ئەو ماددانەی کە دەرگاکانی لێ دروست دەکرێت هەمەجۆر و زۆن نموونەی PVC، ئەلەمنیۆم، ئاسن، دار، پلاستیک.
پەنجەرەکان

دەبێت بۆشایی نێوان پەنجەرە و ژوورەکان ڕێژەیی بێت، بە جۆرێک کە ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی تیشکی خۆر و ڕووناکی خۆر بدات و بەبێ ئەوەی قەبارەی پەنجەرەکان زیادەڕۆیی تێدا بکرێت، چونکە تەرخانکردنی شوێنی گەورە بۆ کردنەوەی پەنجەرەکان ئەنجامێکی پێچەوانە دروست دەکات، ئەویش بە ڕێگەدان بە هاتنەژوورەوەی بڕێکی زۆر لە گەرمی لە هاوین و دەبێتە هۆی ساردی ژوورەکان لە زستاندا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەکارهێنانی زیاتری کارەبا لە کاتی ساردکردنەوە و گەرمکردنەوە.
بچووک دروستکردنی پەنجەرە چوونە ژوورەوەی ڕووناکی سروشتی تیشکی خۆر کەمدەکاتەوە، ئەمەش هەستکردن بە بە بچووکی ڕووبەری خانووەکە و تاریکی دەبەخشێت.
پەنجەرەکان لە ئاسن دروست مەکەن چونکە تووشی ژەنگ دەبێت و زوو کۆن دەبێت، ماددەکانی پلاستیک، PVC، ئەلەمنیۆم زۆر باون بۆ دروستکردنی پەنجەرە.
شووشەی پەنجەرەکان پێویستە ئەستوور و دەبڵ بن، چونکه چەنێک ڕێژەی ئەستوورییان زیاتر بێت زیاتر دژەگەرمی و دژەدەنگ و دژەژاوەژاو دەبێت.
حەوشەی بچووک

مەبەست لە حەوشەی بچووک یان حەوشەی پشتەوە بریتییە لەو شوێنەی کە ڕێگە بە ڕووناکی و تیشکی خۆر دەدات کە لەڕێگەی پەنجەرەکانی ژوورەوەی خانووەکە بێتە ژوورەوە، واتا پەنجەرەی ژووری نووستن و هۆڵ و گەرماو دەڕوانێتە سەر حەوشەی بچووک.
پێویستە ئاڕاستەی ڕووی حەوشەکە بەرەو ڕووی خۆر بێت.
دەکرێت زیاتر لە یەک حەوشەی بچووک لە ماڵەکان هەبێت.
حەوشەی دەرەوە و گەراج

گەراج یان شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل یان حەوشەی دەرەوە پێویستە هەموو خانوویەک پانتاییەکی دیاریکراوی بۆ دیاری بکات تەنانەت ئەگەر خاوەن ماڵ ئۆتۆمبێلیشی نەبوو.
ڕووبەری گەراج یان حەوشە بە دیاریکراوی ٣×٦ مەترە، لەو ڕووبەرە گەورەتر یان بچووکتریش دروست دەکرێت.
باخچە

ئەگەر ڕووبەری خانووەکە گەورە بوو دەتوانرێت شوێنی باخچە لە ڕووبەری حەوشەکە دیاری بکرێت یان لە ڕووبەری بەشی دەرەوەی خانووەکە دیاری بکرێت، چونکە بوونی باخچە دڵگیری و جوانی دەبەخشێتە خانوو.

کۆگا یان بەیتوونە

پێویستە لە خانوودا شوێنێک بۆ هەڵگرتنی شتومەکی زیادەی ماڵ تەرخان بکرێت، ئەو شوێنە زۆرجار لە بەشی سەرەوەی خانووەکانە کە ژوورێکی بچووک دروست دەکرێت بە بەیتوونە ناودەبرێت، یان لە بەشی حەوشە بچووکەکان شوێن تەرخان دەکرێت بۆ کۆگاکردنی شتومەکی زیادەی ماڵ.

#ئەندازیار #بامۆک #سلێمانی #هەولێر #هەورامان #هەڵەبجەی

هەلی کاردۆزینەوەی هەلی کار لەلایەن (نوسینگەی ئەندازیاری بامۆک)ەوەبۆ ئەم پسپۆڕی و بەم مەرجانەی خوارەوە  بۆ زانیاری زیاتر ...
15/05/2024

هەلی کار

دۆزینەوەی هەلی کار لەلایەن (نوسینگەی ئەندازیاری بامۆک)ەوە
بۆ ئەم پسپۆڕی و بەم مەرجانەی خوارەوە بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە پەیجی( نوسنگەی ئەندازیاری بامۆک )

1/ ئەندازیاری میکانیک
پلەی ڕاوێژکار بێت

2/ ئەندازیاری معماری
پلەی ڕاوێژکار بێت

3/ئەندازیاری کارەبا
پلەی ڕاوێژکار بێت

بۆ ئەوەی بەردەوام ئاگاداری هەلی کار بیت و زانیاری ئەندازیاری وەربگریت ئەوا لایکی پەیجت بیر نەچێت لێرەوە خزمەتتان دەکەین جیاواز لە سەرجەم نوسینگەکانی تری ئەندازیاری

فەیس بووک
https://www.facebook.com/profile.php?id=61559035034866&mibextid=ZbWKwL
ئینستا گرام
https://www.instagram.com/nusingayandaziarybamok?igsh=MWZlbzZpczl5djJx

ناساندنخانوو (بە ئینگلیزی: house، بە عەرەبی: بیت)، پێکهاتەیەکی نیشتەجێبوونی تاک یەکەیە. لەوانەیە لە کوخێکی سەرەتاییەوە ب...
12/05/2024

ناساندن
خانوو (بە ئینگلیزی: house، بە عەرەبی: بیت)، پێکهاتەیەکی نیشتەجێبوونی تاک یەکەیە. لەوانەیە لە کوخێکی سەرەتاییەوە بۆ پێکهاتەیەکی ئاڵۆزی دار، قوڕکاری، کۆنکرێت یان ماددەیەکی تر بگۆڕێت، کە بە سیستمەکانی لوولەکێش، کارەبا، گەرمکردنەوە، هەواگۆڕکێ و تەندروستی جێگیرکراوە. خانووەکان کۆمەڵێک سیستمی جیاوازی بنمیچ بەکاردەهێنن بۆئەوەی باران نەچێتە ناو شوێنی نیشتەجێبوونەوە. هەروەها دەکرێت خانووەکان دەرگا یان قوفڵیان هەبێت بۆئەوەی شوێنی نیشتەجێبوونەکە و دانیشتووان و شتەکانی ناو خانووەکە لە دزەکان یان دەست درێژیکەرانی تر بپارێزن.

زۆربەی خانووە مۆدێرنە ئاساییەکان لە کولتوورەکانی ڕۆژئاوادا یەک یان زیاتر لە یەک ژووری نووستن، گەرماو، چێشتخانە یان شوێنی چێشت لێنان و ژووری میوان لەخۆدەگرن. لەوانەیە خانوویەک ژووری نانخواردنی جیاوازی هەبێت، یان شوێنی نانخواردنەکە لەگەڵ ژوورێکی تردا یەکبخرێت. هەندێک خانووی گەورە لە ئەمریکای باکوور ژوورێکی یاریکردنیان هەیە. لە کۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتییە نەریتییەکاندا، ڕەنگە ئاژەڵە ماڵییەکانی وەکوو مریشک یان ئاژەڵە گەورەترەکانی وەکوو مانگا و گا لە بەشێکی هەمان خانوودا لەگەڵ مرۆڤەکاندا بژین.

هەندێک لە خانووەکان تەنها شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ یەک خێزان یان گروپێکی قەبارە هاوشێوە هەیە، لەوانەیە خانووە گەورەکان چەندین شوێنی نیشتەجێبوونی خێزان لە هەمان پێکهاتەدا لەخۆ بگرن. هەروەها لەوانەیە خانوویەک لاخانووی لەگەڵدا بێت، وەکوو گەراج بۆ ئۆتۆمبێل یان ژوورێکی بچووک بۆ ئامێر و ئامرازەکانی باخداری. دەکرێت خانوویەک حەوشەی پشتەوە یان حەوشەی پێشەوە یان هەردووکی هەبێت، کە دانیشتووانی خانووەکە دەتوانن پشووی تێدا بدەن یان نانی لێ بخۆن.

لەڕووی وشەزانییەوە
وشەی ئینگلیزی (house) ڕاستەوخۆ لە وشەی (hus)ـی ئینگلیزی کۆنەوە دێت کە بە واتای (نشینگە، پەناگە، ماڵ، و خانوو) دێت. هەروەها لە زمانی عەرەبیدا وشەی (البیت) (Beit) بە مانای (house)ـی ئینگلیزی دێت و واتە خانوو، لە کاتێکیدا وشەی (Beit) بە زمانی مالتی ئاماژەیە بە بنمیچی خانوو.

لەڕووی مێژووییەوە
شتانێکی کەم دەربارەی مێژووی خانوو زانراوە، بەڵام دەکرێت مێژووەکەی بگەڕێتەوە بۆ سادەترین شێوەی پەناگەکان. (تل مدهور) لە عێراق نموونەی خانوویەکی باش پارێزراوی ناوازەیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی پێنجەمی پێش زایین و تا ئێستا شتەکانی ناوی پارێزراوە. تیۆرییەکانی تەلارسازێکی ڕۆمانی بە ناوی (ڤیترۆڤیۆس) بانگەشەی یەکەم فۆڕمی تەلارسازییان کردووە وەکوو چوارچێوەیەک لە لقە دارەکان کە بە قوڕ پێکەوەنراوە و بە کوخی سەرەتاییش ناسراوە. پاشان (فیلیپ تابۆر) باس لە بەشداریکردنی خانووە هۆڵەندییەکانی سەدەی ١٧ دەکات وەکوو بناغەی خانووەکانی ئەمڕۆ.

لەڕووی پێکهێنان یان دروستکردنەوە
زۆربەی خانووەکان بەهۆی شێوازی دەرەوەیانەوە هەست بە جیاوازیان دەکرێت، کە دەشێت لەگەڵ کەسایەتی خاوەنەکانیاندا بگونجێن یان نوێنەرایەتی ستایلێک یان بینایەکی نەریتی بکەن. بەڵام دروستکردنی خانوو، یان دروستکردنی ناوەوەی بیناکە، سنووردارە بە چەند تەکنیکێکی بیناسازی کە کەرەستە و پرۆسەی جیاواز بەکاردەهێنێت بۆ دابینکردنی بنچینەی هەر جۆرە خانووەیەک. ئەوانیش بریتین لە:

چوارچێوەی دار
پانێڵی دار
خانووی لەوەوپێش‌ دروستکراو
کۆنکریت
پۆڵا و برغوو
لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا، خانووەکان لە ماددە لەزبڵدەرهێنراوەکان دروست دەکرێن. لە گەڕەکەکانی مانیلا کەرەستەی دروستکردنی خانووە کەپرییەکان زۆرجار لە پاشماوەی سەر زبڵدانەکانەوە سەرچاوە دەگرن. هەروەها لە داکاری پایتەختی وڵاتی سینیگال، خانووەکان لە ماددە دووبارە گێڕدراوەکانەوە دروست دەکرێن کە تێکەڵەیەکن لە پاشماوە و لم، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم تێکەڵەیە بۆ پاراستنی خانووەکە لە لافاو بەکاردەهێنرێت.

Nusingay Andaziary Bamok  نوسینگەی ئەندازیاری بامۆک        1-نەخشە دانان 2- جێبەجێ کردنی کارە ئەندازیاریەکەت3-دیاریکردنی...
07/05/2024

Nusingay Andaziary Bamok نوسینگەی ئەندازیاری بامۆک

1-نەخشە دانان
2- جێبەجێ کردنی کارە ئەندازیاریەکەت
3-دیاریکردنی سنوری زەوی و بیناکەت
4- سەرپەرشتی بیناو خانووەکەت
5- دانانی خاڵی بینا و باڵەخانە
6- جیاکردنەوەی زەوی
7-زەویمان ڕادەست بکە کلیل وەربگرەوە
8- نۆژەنکردنەوەى ماڵەکەت بەشێوەیەکی ئەندازیاری
9- ڕوپێووی کردنی زەوی و باخ بە ئامێری سەردەمیانە
10-دانانی سیستەمەی (GIS)
11- کارکردنی بە سیستەنی نوێی (Remote Sensing )
12-کارەکانمان بە ئامێری(Level-Theodolite-Compass-Total Station-GPS-Drone)

بەسەرپەرشتی ئەندازیاری شارەزا و پڕۆفیشناڵ
بۆ پەیوەندی کردن و زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی لای خوارەوە
07702929007
07503285009
07511810246

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Nusingay andaziary Bamok نوسینگەی ئەندازیاری بامۆک posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Featured

Share