06/08/2026
🎓 شانازییە بۆ چاپخانەی مۆر کە بەشێکە لە تۆمارکردنی یادگارییە زێڕینەکانی دەرچوونی خوێندکاران! ✨
بۆ یەکەمین خولی دەرچووانی پەیمانگای برایت لە شاری سلێمانی، تیمی چاپخانەی مۆر بە شانازییەکی گەورەوە ئامادەکارییە چاپییەکان و دیزاینەکانی ئەم ڕێوڕەسمە مێژووییەی بە بەرزترین کوالێتی و شایستە بە خوێندکاران و پەیمانگای برایت جێبەجێ کرد.
🌟 کۆمەڵێک لە کار و خزمەتگوزارییەکانمان بۆ ئەم ئاهەنگە:
• 📜 چاپکردنی بڕوانامە و فۆڵدەری تایبەتی دەرچوون بە دیزاینی بەرز و ناوازە.
• 🛡️ دروستکردنی شێڵد، ڕێزلێنان و دیاریی تایبەت بۆ مامۆستایان و خوێندکاران.
• 📸 دیزاین و چاپی بانەر، فۆتۆبۆس (Photo Booth) و پاشبنەمای وێنەگرتن بۆ گرتنی جوانترین یادگاری.
• 🎖️ مەدالیا، باج و پێداویستییە وردەکانی تر بە دیزاینێکی هاوچەرخ.